بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی ژنێک پۆستێکی تری وەرگرت


وێستگەنیوز-

لە سنووری ئیدارەی راپەڕین ژنێک بووە بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی مۆنۆمێنتی شەهیدانی راپەڕین لە قەزای رانیە.


بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت رەشەن رەسو ئیبراهیم مەحمود، وەک بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی مۆنۆمێنتی شەهیدانی راپەڕین لە قەزای رانیە دیاریکراوە.

لە ساڵی 2025دا ئەمە هەشتم ژنە کە بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پۆستی حکومیان لە سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و ڕاپەڕین وەرگرتووە.

ئەو ژنانەی لە ساڵی 2025 پۆستیان وەرگرتووە:

- نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەلەبجە.
- شایی ئاوات، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی.
- رۆزا رەئوف، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی.
- شیرین مەحمود، قایمقامی قەرەداغ.
- نەرمین حەمەخان، بەڕێوەبەری گشتی ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە.
- نوریە عەبدول مەجید، بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراکی گەرمیان.
- بوشرا ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بانکی کفری.
- ساوێن سەڵاح، بەڕێوەبەری ژینگەی راپەڕین.
-رەشەن رەسو ئیبراهیم مەحمود، بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی مۆنۆمێنتی شەهیدانی راپەڕین.


PM:01:18:26/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو