قەیس خەزعەلی: پێویستە هێزەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان بكشێنەوە


وێستگەنیوز-

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق داوایكردووە، هێزەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان بكشێنەوە.


بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەكەی، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لەكاتی پێشوازیكردنی لە بەغدا لە ئەنیل بورا ئینان باڵیۆزی توركیا لە عێراق، گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان عێراق و توركیا و چۆنێتی پەرەپێدانی ئەو پەیوەندیانەیان كردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر دوولا جەختیان لەسەر رێگای گەشەپێدان كردووەتەوە بەو پێیەی پڕۆژەیەكی ستراتیژی میحوەرییە لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، هەروەها باسیان لە دۆسیەی كەمی ئاو كردووە و بە گرنگیان زانیوە چارەسەرێكی دادپەروەرانەی بۆ بدۆزرێتەوە بەشێوەیەك مافی ئاوی عێراق گەرەنتی بكات.

قەیس خەزعەلی دووپاتیكردووەتەوە، "پێویستە هێزەكانی توركیا لە باكووری عێراق بكشێنەوە هاوشێوەی دەرچوونی هێزە بیانییەكانی دیكە، بۆ بەرقەراربوونی تەواوەتی ئەمن و سەقامگیری لە عێراقدا".




AM:10:22:26/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو