شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: پشتیوانی هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی عیراق و جیهان ده‌كه‌م كه فه‌رامۆش و بێده‌نگ ده‌كرێن
وێستگه‌نیوز –
له رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژناندا، خانمی یه‌كه‌می عیراق رایگه‌یاند كه پشتیوانی هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی عیراق و جیهان ده‌كات كه فه‌رامۆش و بێده‌نگ ده‌كرێن، ده‌شڵێت: "با ژنانمان بپارێزین له‌رێی ئه‌و سستمانه‌ی به راستیی پارێزگاری‌یان لێ ده‌كات".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عیراق له رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*گوێم له‌و ژنانه گرت كه رزگاربووی توندوتیژی بوون، هێز و بوێرییان سه‌رسامی كردووم، به‌ڵام ئه‌مه به‌س نییه و ده‌بێ توندوتیژی كۆتایی بێت.
*له‌رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان، پشتیوانی هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی عیراق و جیهان ده‌كه‌م كه‌نه‌هامه‌تییان پشتگوێ ده‌خرێت و فه‌رامۆش و بێده‌نگ ده‌كرێن.
*هێشتا میراتی كێشمه‌كێش له عیراق هانده‌ری زیادبوونی توندوتیژی خێزانییه.
*ساڵانه ده‌یان هه‌زار حاڵه‌ت تۆمارده‌كرێت و هێشتا ژماره‌یه‌كی بێشووماریش ماوه‌ته‌وه كه باس ناكرێت.
*ده‌بێت هۆشیاری ببێته پارێزگاری كردن و پارێزگاریكردنیش ببێته یاسا و خزمه‌ت و كردار.
*با ژنانمان بپارێزین له‌ڕێی ئه‌و سستمانه‌ی به راستیی پارێزگاری‌یان لێ ده‌كات.
PM:07:43:25/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت