جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی نوێی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ولێر و به‌ره‌وپێشبردنی سه‌قامگیری، ئاسایش، ئازادیی ئایینی و خۆشگوزه‌رانی له ناوچه‌كه‌دا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ـی تشرینی دووه‌می 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی كه مایكڵ ریگا‌س، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رچاوه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی نوێی وڵاته‌كه‌ی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رچاوه‌كان، له پێنجشه‌ممه 27ـی تشرینی دووه‌م تا 5ـی كانوونی یه‌كه‌م گه‌شته‌كه‌ی بۆ توركیا، عێراق و ئیسرائیل ده‌ست پێده‌كات و ده‌چێته به‌غدا، هه‌ولێر و ئۆرشه‌لیم (قودس).
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "له عێراق، جێگری وه‌زیر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی كۆده‌بێته‌وه و دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه و كونسوڵخانه‌ی گشتیی نوێی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه".
راشیگه‌یاندووه كه "ئامانجی ئه‌م گه‌شته‌ی ریگا‌س جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی ئه‌مریكا به به‌ره‌وپێشبردنی سه‌قامگیری، ئاسایش، ئازادیی ئایینی و خۆشگوزه‌رانی له ناوچه‌كه‌دا.
له ساڵی 2018 به‌ردی بناغه‌ی باڵه‌خانه‌ی نوێی كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر دانراوه كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین و گرنگترین پرۆژه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاستی جیهان و به گه‌وره‌ترین باڵه‌خانه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت له ته‌واوی جیهاندا.
باڵه‌خانه‌كه ده‌كه‌وێته باكووری شاری هه‌ولێر، نزیك ڕێگای سه‌ره‌كیی هه‌ولێر - پیرمام (مه‌سیف). ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌مریكا له شوباتی 2007 نووسینگه‌ی دیپلۆماسیی له هه‌ولێر كرده‌وه.
PM:07:19:25/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت