حیزبی كۆمۆنیست: ژیانێكی پڕ له توندوتیژی، خه‌باتێكی به‌رده‌وام بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه ئه‌خوازێ!
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
* له كوردستان و عێراقدا دۆخی ژنان له‌باقی جیهان باشتر نییه.
*تیرۆركردن به‌بیانوی پیسی ناموسی له ده‌یان ساڵه‌وه هه‌یه و ڕه‌واجی پێئه‌درێت. *هه‌راسانكردن له شوێنی كار و كۆمه‌ڵگه‌دا، تا ئازاردانی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و شێوه‌كانی توندوتیژی خێزانی و دیجیتاڵی و سوكایه‌تی كردن به ژنان له میدیاكانه‌وه هه‌یه.
*په‌سه‌ندكردنی یاسای فره‌ژنی له په‌رله‌مانی كوردستان و یاسای جه‌عفه‌ری بۆ لاقه‌كردنی كچانی مناڵ له عێراقدا نیشانی ئه‌ده‌ن كه چ زه‌لكاوێك له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چینی بۆرژوازی چ له عێراق و چ له كوردستان و ڕه‌وته قه‌ومی و دینییه‌كاندا بۆ ژنان خوڵقاوه.
*"كۆتا" جگه‌له چاره‌كه كردنی ناسنامه‌ی ئینسانی ژن و سه‌ندنه‌وه‌ی مافی هاوڵاتی بوونی یه‌كسان لێیان شتێكی تر نییه.
*ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی بۆرژوازی كورد، وه‌ك هه‌ر حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكی تری بۆرژوازی، پارێزه‌ری هه‌ر ئه‌و سیستمه‌ن، كه پشتی به‌ستووه به ڕاگرتنی ژێرده‌سته‌یی و جیاكاری.
*ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد له‌پاڵ دزی و تاڵانبردنی سه‌روه‌تی كۆمه‌ڵگه و خواردن و بردنی موچه‌ی موچه‌خۆران و وێرانكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كاندا، هێنده‌ی تر ژنانیان یه‌خسیری چه‌وسانه‌وه و پله‌دوویی و كردنیان به نێچیری دواكه‌وتوویی و یاسا كۆنه‌په‌رسته ئیسلامیه‌كان، كردووه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
ژیانێكی پڕ له توندوتیژی، خه‌باتێكی به‌رده‌وام بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه ئه‌خوازێ!
ساڵانه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له دژی ژناندا، كه به ٢٥ ی نۆڤێمبه‌ر دیاریكردووه، جگه له‌وه‌ی ده‌ست بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره و ئاماری توندوتیژی له جیهاندا ئه‌بات و چه‌ند ڕۆژێكیش وه‌ك چالاكی به‌م بۆنه‌یه‌وه ڕائه‌گه‌یه‌نێ، "ئه‌ركی ده‌وڵه‌تان" بۆ وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به توندوتیژی دژ به ژنان دیاری ئه‌كات. هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئه‌مساڵ و ساڵانی تر له‌م بۆنه‌یه‌دا له‌ژێر سایه‌ی سیستمێكدایه كه ته‌واوی ژیانی ژنانی كردۆته جه‌هه‌نمێكی واقعی و سوچ و كه‌له‌به‌ری ئه‌م دنیایه نه‌ماوه و نییه نمونه‌كانی توندوتیژی به شێوازی جیاجیاوه به‌خۆوه نه‌بینێ.
له چه‌وسانه‌وه‌ی بێوێنه‌ی ژنانی كرێكار له فیلیپین و ڤێتنام و كه‌مبۆدیا و به‌نگلادیش و وڵاتانی هاوشێوه‌یانه‌وه، تا ''به‌هه‌شتی دورگه‌كانی كاریبی'' كه كچانی خوار ته‌مه‌نی ١٨ ساڵی بۆ گه‌وره سه‌رمایه‌داره‌كان و سه‌رانی پله باڵای سیاسی و حكومی، كه ده‌وڵه‌تانێكی خستۆته بازاڕی سێكسفرۆشییه‌وه، نمونه هه‌ره قێزه‌ونه‌كانی ئه‌م كۆیلایه‌تیه‌ی ژنان نمایش ئه‌كات. له ئه‌مریكا و ئه‌وروپادا، سه‌ندنه‌وه‌ی مافی له‌باربردنی مناڵ، جیاكاری له هه‌لی به‌ده‌ستهێنانی كار و هه‌قده‌ستدا، تا بازرگانی كردن و ڕاپێچكردنی ژنان و كچانی مناڵ و توشكردنیان به مادده هۆشبه‌ره‌كان و به‌كارهێنانیان له تۆڕه‌كان و مافیاكانی بازرگانی به‌و ماددانه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه هێشتا نمونه‌گه‌لێكی كه‌من بۆ ئه‌و توندوتیژیه ڕێكخراوه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تان و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه، كه دژ به ژنان ئه‌نجام ئه‌درێن. له فه‌له‌ستین و سودان ئه‌و سه‌دان هه‌زار ژن و منداڵه‌ی كه قوربانی جه‌نگ و كاولكاری و به‌زۆر كۆچپیكردن و برسیكردنن، منداڵانێك كه به‌به‌رچاوی خێزانه‌كانیانه‌وه ڕووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌بنه‌وه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و گروپه چه‌كداره‌كانی سودانه‌وه، وێنای ترژیدیایه‌كی ئینسانییان كردۆته به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر، كه به پشتیوانی و به‌به‌رچاوی هه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌تانه و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیانه‌وه ئه‌نجام ئه‌درێت.
له ئێران و وڵاتانێك كه گیرۆده‌ن به ئیسلامی سیاسی و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی، ده‌سه‌ڵاتداران نه‌ك هه‌ر سوكایه‌تی پێكردن و پله‌دویی و ژێرده‌سته‌یی و بره‌ودان به"سیغه‌كردنی ژنان" و زه‌وتكردنی سه‌ره‌تاییترین ماف و ئازادیه‌كانیان كراوه‌ته نۆرمێكی ئاسایی له كۆمه‌ڵگه‌دا، بگره زیندانیكردن و له‌سێداره‌دانی ژنانێكی ئاكتیڤیست، بۆته به‌شێك له هه‌واڵی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن. هه‌موو ئه‌مانه‌ش پێمان ئه‌ڵێن كه سیستمی سه‌رمایه‌داری و ده‌سه‌ڵاته‌كانی چینی بۆرژوازی له‌مسه‌ر تا ئه‌وسه‌ری دونیا، نمونه‌ی زۆر قورس‌تر و ناشرینتری بۆ هێرشكردنه سه‌ر ژنان له ده‌ستوردایه. سیستمێك كه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای جیاكاری چینایه‌تی و هه‌ڵاواردنی ژنان و ئینسانه‌كان دامه‌زراوه تا كاری هه‌رزان و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ركوتكراو، بۆ قازانجبردنی زیاتری سه‌رمایه‌داران بڕه‌خسێت.
له كوردستان و عێراقیشدا دۆخی ژنان له‌وانه‌ی باقی جیهان باشتر نییه. تیرۆركردن به‌بیانوی پیسی ناموسی له ده‌یان ساڵه‌وه هه‌یه و ڕه‌واجی پێئه‌درێت. هه‌راسانكردن له شوێنی كار و كۆمه‌ڵگه‌دا، تا ئازاردانی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و شێوه‌كانی توندوتیژی خێزانی و دیجیتاڵی و سوكایه‌تی كردن به ژنان له میدیاكانه‌وه، تا په‌سه‌ندكردنی یاسای فره‌ژنی له په‌رله‌مانی كوردستان و یاسای جه‌عفه‌ری بۆ لاقه‌كردنی كچانی مناڵ له عێراقدا... ئه‌مانه نیشانی ئه‌ده‌ن كه چ زه‌لكاوێك له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چینی بۆرژوازی چ له عێراق و چ له كوردستان و ڕه‌وته قه‌ومی و دینییه‌كاندا بۆ ژنان خوڵقاوه. كاتێكیش باس ده‌ێته سه‌ر مافه‌كانی ژنان و توندوتیژی، دانانی ژماره‌یه‌ك له ژنان له‌ژێر ناوی "كۆتا"دا وه‌ك منه‌تێك به‌ڕووی كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌ده‌نه‌وه و ئه‌ڵێن " ژنان له به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی و په‌رله‌ماندا به‌شدارییان هه‌یه"! له‌كاتێكدا ئه‌م هه‌نگاوه‌شیان جگه‌له چاره‌كه كردنی ناسنامه‌ی ئینسانی ژن و سه‌ندنه‌وه‌ی مافی هاوڵاتی بوونی یه‌كسان لێیان شتێكی تر نییه. له ڕاستیدا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی بۆرژوازی كورد، وه‌ك هه‌ر حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكی تری بۆرژوازی، پارێزه‌ری هه‌ر ئه‌و سیستمه‌ن، كه پشتی به‌ستووه به ڕاگرتنی ژێرده‌سته‌یی و جیاكاری و هه‌موو ئه‌و به‌ها و كولتوره دواكه‌وتووانه‌یه‌ی كه ماف و ئازادیه‌كانی ژنان ژیرپێئه‌خات و حورمه‌تی ئینسانی و هاوڵاتیبونیان لێ زه‌وتئه‌كات. ئه‌وان له‌پاڵ دزی و تاڵانبردنی سه‌روه‌تی كۆمه‌ڵگه و خواردن و بردنی موچه‌ی موچه‌خۆران و وێرانكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كاندا، هێنده‌ی تر ژنانیان یه‌خسیری چه‌وسانه‌وه و پله‌دوویی و كردنیان به نێچیری دواكه‌وتوویی و یاسا كۆنه‌په‌رسته ئیسلامیه‌كان، كردووه.
به‌ڵام هه‌روه‌ك چۆن ژنان و بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازی ژنان له جیهاندا، به‌شێوازی جۆراوجۆر، له دژی چه‌وسانه‌وه و پله‌دوویی و به دیاریكراویش دژ به توندوتیژی هاتوونه‌ته‌مه‌یدان و شه‌قامه‌كانیان كردۆته شوێنی نمایشكردنی ئه‌م خه‌باته، ئاوه‌هاش ژنانی كوردستان هه‌روا ده‌سته‌وسان و ڕاناوه‌ستن. كه‌واته ئه‌بێ ئه‌وان "ڕۆژی جیهانی ڕاوه‌ستانه‌وه به‌دژی توندوتیژی" له‌په‌یوه‌ند به دۆخی ئێستای كوردستانه‌وه، وه‌ك فرسه‌تێك به‌ده‌سته‌وه بگرن، ئه‌بێ بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازی ژنان وه‌ك خه‌باتێكی لێكهه‌ڵپێكراو و به‌شێك له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ڕۆژانه‌ی جه‌ماوه‌ری كرێكار و بێبه‌ش بۆ به‌ده‌ستهێنانی ژیان و بژێوی و خزمه‌تگوزاریه‌كان، به خواستی پێشره‌وانه‌ی خۆیانه‌وه یه‌كگرتوانه پێ بنێنه مه‌یدانه‌وه. كێشه‌ی ژنان، كێشه‌ی كرێكارانه و خه‌باتیش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و هه‌ر جۆرێكی تری سته‌م دژ به ژنان په‌یوه‌سته به خه‌باتی كرێكارانه‌وه چ بۆ باشبوونی ژیان و چ بۆ ڕزگاری یه‌كجاری له سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد و یه‌كسان و به‌ده‌ر له هه‌ر شێوازێكی توندوتیژی.
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
٢٤/١١/٢٠٢٥
PM:06:46:25/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت