مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی دوایین پێشهاتەكانى کوردستان و عێراق دەکات
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 25ى تشرینی دووەمی 2025، بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی میدیای یەکێتی،" کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دواین پێشهاتەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ دەکات".
میدیای یەکێتی ئاماژەی بەوەكردووە، "لە کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و پرسی پێکهێنانی هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق و هەڵوێستی یەکێتی تاوتوێ دەکرێت".
PM:01:39:25/11/2025
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت