فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان: شاسوار عەبدولواحید لەبارەی بەشداریکردن لە حکومەت بڕیار دەدات
وێستگەنیوز-
فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، بڕیارمان نەداوە بەشداری بکەین لە کابینەی 10ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوەشدەکات سەرۆکی نەوەی نوێ چ بڕیارێک بدات پابەند دەبن پێوەی.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2025، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، "ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە هەیە نەوەی نوێ بڕیاری داوە بەشداری حکومەت بکات و ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە و هیچ بڕیارێکیان نەداوە بۆ بەشداریکردن یان نەکردن لە حکومەت".
فراکسیۆنەکە دەڵێت، "بریاردان لەبارەی بەشداریکردن لە حکومەت شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ یەکلای دەکاتەوە".
دەشڵێت، "لە هەندێک دەزگا کە بە پارەی دزراوی میلـلەت بەڕێوەدەچێت هەندێک دەنگۆ هەیە و دوورن لە راستییەوە و وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ باڵمان نییە و یەکگرتووین و بەیەکەوە بڕیاردەدەین و شاسوار عەبدولواحید هەر بڕیارێک بدات، پابەند دەبین پێوەی و جێبەجێی دەکەین"
PM:01:24:25/11/2025
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت