لیستی مووچەی مانگی 10 رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 10ی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2025، لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم (10)ـی فەرمانبەران و مووچەخۆران، لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا".
ئەمە لە کاتێکدایە، تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی ئەیلولی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە.
AM:11:37:25/11/2025
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت