یەكێتی و هاوپەیمانی عەزم جەخت لەسەر بنیاتنانی هاوپەیمانی لەنێوان هێزە جیاوازەكان دەكەنەوە


وێستگه‌نیوز –

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و هاوپەیمانی عەزم، بنیاتنانی هاوپەیمانی كارایان لە نێوان هێزە جیاوازەكان بە گرنگ ناوبردووە.


هاوپەیمانی عەزم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، موسەنا سامەڕايى، سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم لە نووسینگەكەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە شاندەكەی یەكێتی كردووە و گفتوگۆیان لەسەر ئەو بەرپرسیارییەتە نیشتیمانیە هاوبەشانە كرد، كە لە دوای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقەوە دێنە ئاراوه".

بەپێی راگەیەندراوەكە، هەر دوولا بەگرنگیان زانیوە دیالۆگی نێوان هێزە سیاسییەكان و هەماهەنگی هەڵوێستەكانی دۆسیە نیشتیمانییەكان بتەوتر بكرێت بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیری سیاسی و پاڵپشتیكردنى كارەكانی دامودەزگاكانی دەوڵەت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، یەكێتی و عەزم تاوتوێی ئاڵنگارییەكانی داهاتوویان كردووە و بەگرنگیان زانیوە دیدگایەكی هاوبەش هەبێت بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی هاوڵاتیان لە هەموو پارێزگاكاندا.

ئاماژەشیكرد، جەختیان لەسەر بنیاتنانی هاوپەیمانی كارا لە نێوان هێزە جیاوازەكان كردووەتەوە، بۆ گەرەنتیكردنی چارەسەركردنی دۆسیەكان بەگیانێكی بەرپرسیارییەتییەوە، بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی سیاسی لە قۆناغی داهاتوودا.


PM:10:06:24/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو