وەفدێكی پەرلەمانی توركیا بۆ یەكەمجار سەردانی ئۆجەلانیان كرد


وێستگه‌نیوز –

لیژنەی پەرلەمانی توركیا بۆ چاودێریكردنى داماڵینی چەكی حزبی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پەكەكەى كرد.


نووسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی توركیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2025، لیژنەكە بۆ یەكەمجار سەردانی ئۆجەلانی كردووە.

ئاماژەشیكرد، شاندەكە كاتێك لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی سەردانی ئۆجەلانیان كردووە هەندێك پرسیاریان ئاڕاستەی كردووە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە و داماڵینی چەكەكەی.

بەپێی راگەیاندنەكە، شاندەكە پرسیاری جێبەجێكردنی رێكەوتنی دەی ئازاری سوریایان لەگەڵ حكومەتی سوریا و هێزەكانی سوریای دیموكرات، ئاڕاستە كردووە.


PM:09:28:24/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو