نوێنه‌رانی قوباد تاڵه‌بانی، له نه‌خۆشخانه سه‌ردانی شێرزاد حه‌سه‌نیان كرد
وێستگه‌نیوز –
له‌سه‌ر راسپارده‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌كه‌ی و وته‌بێژه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه سه‌ردانی شێرزاد حه‌سه‌ن نووسه‌ر و رووناكبیریان كرد و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه درێغی ناكه‌ن له هه‌ر كارێك كه پێویست بێت بۆ چاره‌سه‌ركردن و باشتركردنی ته‌ندروستی شێرزاد حه‌سه‌ن.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شێرزاد حه‌سه‌ن، نووسه‌ر و رووناكبیری كورد له
گه‌ڕه‌كی عه‌قاری شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێك لێیدا و به‌هۆیه‌وه ره‌وانه‌ی
نه‌خۆشخانه‌ی شار كرا بۆ چاره‌سه‌روه‌رگرتن.
دوای رووداوەکە راستەوخۆ عه‌تا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی نووسینگه‌كه‌ی، به نوێنه‌رایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له نه‌خۆشخانه‌ی شار سه‌ردانی شێرزاد حه‌سه‌ن نووسه‌ر و رووناكبیریان كرد و له هه‌واڵی ته‌ندروستییان پرسی.
نوێنه‌رانی قوباد تاڵه‌بانی دڵنیاییان دایه شێرزاد حه‌سه‌ن له‌وه‌ی هه‌ر كارێك پێویست بێت و له‌هه‌ر جێگه‌كیش پێویست بێت بۆ چاره‌سه‌ركرنی و باشتركردنی ته‌ندروستی، درێغی ناكه‌ن و له خزمه‌تیدا ده‌بن.
نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و نه‌خۆشخانه‌ی شاری راسپارد بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی شێرزاد حه‌سه‌ن.
PM:08:59:24/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت