سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: به بێ یه‌كێتی، سه‌رۆك وه‌زیرانێكی هه‌رێمێكی یه‌كگرتوو نابێت
وێستگه‌نیوز –
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتيی نیشتمانيی كوردستان بۆ كوردسات نیوز:
*ره‌وشی هه‌رێم تا ئێستا له‌ژێر هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندایه.
*یه‌كێتی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ شێوازی حوكمڕانی هه‌یه نه‌ك پۆست.
*پارتی ده‌یه‌وێت به‌تاقی ته‌نها حاكم بێت و یه‌كێتی ئه‌مه قبوڵ ناكات.
*پارتی سه‌دی 51ی كورسیه‌كان به‌ده‌ستبێنێ و حاكم بێت و بۆخۆی حكومه‌ت دروست بكات.
*ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌یه‌وێت به‌شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ ئێمه حكومه‌تێك دروست بكات ده‌بێت حاكمیه‌تێكی موشته‌ره‌ك بێت.
*پێشتر پارتی له‌گه‌ڵ گۆڕان حكومه‌تی پێكهێنا و شكستی هێنا بۆچی ئه‌زمونێكی سه‌رنه‌كه‌وتوو دووباره بكه‌ینه‌وه.
*پارتی كه كورسی زیاتره مانای ئه‌وه نییه هه‌موو خه‌ڵك له خزمه‌تی ئه‌واندابێت و ئه‌وانیش حساب بۆ كه‌س نه‌كه‌ن.
*هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه یه‌كێتی كورسیه‌كانی زیاد ده‌كات و پارتی كورسیه‌كانی كه‌م ده‌كات.
*ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ كۆتا نیه به‌ڵكو له‌گه‌ڵ داگیركردنی نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كانه له‌لایه‌ن پارتیه‌وه كه لێناگه‌ڕێ ئه‌م پێكهاتانه نوێنه‌رایه‌تی خۆیان بكه‌ن.
*ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌كه‌ناڵه‌كان باسی ده‌كه‌ن گوایه گروپ گروپ له به‌غداوه دێن بۆ هه‌ولێر بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق ئه‌وه وانییه.
نوری مالیكی پێشتر بانگهێشتكرابوو بۆ هه‌ولێر، سه‌ردانی یه‌كێتیش ده‌كه‌ن
*هه‌ر گۆڕانێك له پۆستی سه‌رۆك كۆماردا بكرێت ده‌بێت به رێككه‌وتن له‌نێوان یه‌كێتی و پارتیدا بێت.
PM:10:05:23/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت