ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی راگەیاند


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، تۆمەتباری رووداوی تەقەکردنەکەی نیوەڕۆی دوێنێی شاری سلێمانی و سێ هاوکاری دەستگیرکرد.

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، "بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە، نیوەڕۆی دوێنێ شەممە 22ی تشرینی دووەمی 2025، لە شاری سلێمانی هاوڵاتییەک تەقە لە ئامۆزایەکی دەکات و بەسێ فیشەک برینداری دەکات و هەڵدێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ لەسەر رووداوەکە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتباری تەقەکەری رووداوەکە و سێ هاوکاری دەستگیرکران".

ئاماژە بەوەدراوە، "لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەمادەی 31/405 دەستگیرکران و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".


PM:03:42:23/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 20 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو