یەکێتی وەڵامی پارتی دەداتەوە و دووبارە باسی دەبابەکانی 31 ی ئاب دەکات
وێستگەنیوز-
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لەژێر ناونیشانی (وەڵامێکی کورت لە فراکسیۆنی یەکێتییەوە بۆ سەرچاوە باڵاکەی پارتی)، وەڵامی پارتی دەداتەوە.
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە وەڵامی پارتیدا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، "قوربان دەمێکە کورسی لای ئێوە نرخ وبەهای نەماوە، نرخی کورسی ئەوکاتە هەرزان فرۆشتانکرد کە دەبابەتان هێنایە سەر پەرلەمانی کوردستان".
ئاماژەشیكرد، "بۆ ئێمە كورسى نرخەکەی پڕ بەهایە چونکە ئێمە شەهیدمان لە پێناو پارێزگاریکردن لە شکۆی ئەو دامەزراوە گرنگە بەخشیووە".
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "بۆیە لامان ئاساییە ئێوە دووبارە بازاڕی کڕین و فرۆشتن بە کورسییەکانی پەرلەمانەوە بکەن، هەندێ جار بە هەرزانی و جاری واش هەیە بە گرانی کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکەن و کەی زانیتان بازاڕی نەماوە دەرگای پەرلەمانەکە دادەخەن".
میدیای ئاڤا کە لەلایەن کوڕی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە سپۆنسەر دەکرێت لە زاری سەرچاوەیەکی پارتییەوە بڵاویکردەوە "ئەگەر پارتی بیەوێت کورسی لایەنەکان بکڕێت، ئەوا زۆربەی کورسییەکانی یەکێتی لە هەموو لایەنێک هەرزانترن".
پێشتر بڵاوكرایەوە بەرپرسانی یەکێتی بەوە پارتی تۆمەتبار دەكەن، كە هەوڵی کڕینی کورسییەکانی نەوەی نوێ دەدات.
PM:12:35:23/11/2025
ئهم بابهته 336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت