هەسەدە: لە دێرەزۆر سوپای سوریا چەند بارەگایەكمانی بەئامانجگرتووە


وێستگەنیوز-

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایدەگەیەنن، چەند بارەگایەكیان لە دێرەزۆر لەلایەن هێزەكانی سوپای سوریاوە بەئامانجگیراون.

هەسەدە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "كۆمەڵێك لە گرووپە چەكدارەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق لە شارۆچكەی ئەبو حەمام لە دێرەزۆر ژمارەیەك بارەگای هێزەكانمانیان بەئامانجگرتووە".

ئاماژەشیكرد، "ئەو گرووپە چەكدارانە بەردەوامن لە بۆردومانكردنی بارەگا سەربازییەكان و خانووی هاوڵاتیانی مەدەنی بە مووشەك و چەكی قورس بەشێوەیەكی هەڕەمەكی و سێ‌ خاڵی سەربازیشی لەناوچەكە بەئامانجگرتووە".

بەپێی راگەیندراوەكە، "گرووپە چەكدارەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق درۆن و درۆنی خۆكوژی لە هێرشەكانیاندا بەكاردەهێنن، كە مەترسییەكی گەورە بۆ سەر ژیانی دانیشتوان دروست دەكات".


AM:11:45:23/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو