بەپێی راپۆرتێكی روانگەی ئیکۆ عێراق خەرجیی وەزارەتی دارایی عێراق زیاترە لە پارەی تەرخانکراو بۆ هەرێمی کوردستان


وێستگەنیوز-

روانگەی ئیکۆ عێراق ئاماری خەرجی وەزارەتەکانی عێراقی تاوەکو کۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، تەنیا وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە دوو هێندەی تەواوی پارەی تەرخانکراوی هەرێمی کوردستان خەرجیی هەبووە.


روانگەی ئیکۆ عێراق، ئاماری خەرجیی وەزارەتەکانی عێراقی تاوەکو کۆتایی مانگی ئابی 2025 بڵاوکردەوە، ریزبەندیی ئەو وەزارەتانەی زۆرترین خەرجییان هەبووە (تاوەکو کۆتایی ئابی 2025):

1. وەزارەتی دارایی: 16,222,206,035,523 دینار
2. وەزارەتی ناوخۆ: 8,889,453,826,753 دینار
3. وەزارەتی پەروەردە: 7,849,890,573,104 دینار
4. وەزارەتی بەرگری: 5,563,491,761,998 دینار
5. وەزارەتی تەندروستی: 4,814,088,863,274 دینار
6. وەزارەتی کار: 4,216,415,226,176 دینار
7. وەزارەتی بازرگانی: 3,438,115,022,802 دینار
8. وەزارەتی کارەبا: 3,362,849,238,010 دینار
9. وەزارەتی خوێندنی باڵا: 2,024,460,885,734 دینار
10. وەزارەتی داد: 580,600,616,986 دینار
11. وەزارەتی پیشەسازی: 559,629,436,806 دینار
12. وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: 190,292,463,884 دینار
13. وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو: 188,947,992,007 دینار
14. وەزارەتی کشتوکاڵ: 124,999,797,889 دینار
15. وەزارەتی دەرەوە: 122,413,456,274 دینار
16. وەزارەتی ڕۆشنبیری: 74,170,760,547 دینار
17. وەزارەتی وەرزش و لاوان: 64,033,424,332 دینار
18. وەزارەتی گواستنەوە: 45,902,334,624 دینار
19. وەزارەتی پلاندانان: 37,761,353,035 دینار
20. وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران: 36,951,027,705 دینار
21. وەزارەتی نەوت: 33,947,856,299 دینار
22. وەزارەتی ژینگە: 30,263,724,104 دینار
23. وەزارەتی گەیاندن: 7,038,662,437 دینار

بەپێی ئاماری روانگەی ئیکۆ عێراق، خەرجیی تەنیا یەک وەزارەت لە بەغدا، زیاتر لە دوو هێندەی پارەی تەرخانکراوە بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان بۆ نمونە خەرجیی وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتووەتە 16,222,206,035,523 (زیاتر لە 16 ترلیۆن) دینار، بەڵام پارەی تەرخانکراوی هەرێمی کوردستان بڕەکەی 7,288,620,874,667 (زیاتر لە 7 ترلیۆن) دینار بووە.

روانگەی ئیکۆ عێراق، کار لەسەر کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتاکان دەکات بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی راپۆرتی وەرزی و هەواڵی نوێ، تاوەکو خزمەت بە توێژەران، وەبەرهێنەران، داڕێژەرانی سیاسەت و دەزگاکانی راگەیاندن بکات.


AM:09:51:23/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت