میدیای پارتی: ئەگەر پارتی بیەوێت کورسی لایەنەکان بکڕێت، کورسییەکانی یەکێتی لە هەموو لایەنێک هەرزانترن
وێستگەنیوز-
لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی کوردستان و کڕینی کورسی حزبەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەداتەوە.
میدیای ئاڤا کە لەلایەن کوڕی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەو سپۆنسەری دەکرێت لەزاری سەرچاوەیەکی پارتییەوە بڵاویکردەوە، "پارتی وەک براوەی یەکەمی هەڵبژاردن، هەر لە سەرەتاوە دەرگای کراوە بووە بۆ لایەنە براوەکانی دیکە، ئێستاش دەرگایان کراوەیە بۆیان، بەپێی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن پێشوازی لە هەر لایەنێک دەکەن بێتە ناو حکومەت".
لەبارەی کڕینی کورسی حزبەکانیش سەرچاوە باڵاکەی پارتی ئاماژەی بەوەکردووە، "پارتی هیچ کاتێک هەوڵی نەداوە و نەیویستووە پەرلەمانتارانی حزبەکانی تر بکڕێت، ئەمە هەوڵێکی بێبنەمایە دژی پێکهێنانی کابینەی دەیەم، هەوڵی لایەنێکە کە هەر لە سەرەتاوە دەیویست پێکهێنانی حکومەتی نوێ دوابکەوێت".
ئەوەشی خستەڕوو، "ئەگەر پارتی بیەوێت کورسی لایەنەکان بکڕێت، ئەوا زۆربەی کورسییەکانی یەکێتی لە هەموو لایەنێک هەرزانترن".
PM:08:05:22/11/2025
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت