ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی مەسعود بارزانی و نوری مالیکی بڵاوکرایەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 22ی تشرینی دووەمی 2025، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە هەولێر کۆبوونەوە.


نووسینگەی راگەیاندنی نوری مالیکی لەبارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، "لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا هەردوولا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان و تەواوکردنی پابەندبوونە دەستوورییەکەیان لە یەکتر کرد، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەنجامی دیالۆگە بەردەوامەکانی نێوان هێزە نیشتمانییەکان کرا".

بەپێی راگەیێندراوەکە بێت نوری مالیکی، ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامیی هەوڵە هاوبەشەکان کرد بۆ پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی خواستەکانی گەلی عێراق و بەهێزکردنی سەقامگیری و پاراستنی رێڕەوی دیموکراسی.


PM:04:12:22/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت