سەركردەیەكی هاوپەیمانەكەی سودانی: هەولێر رۆڵی تەرازوو دەبینێت لە پێكهێنانی حكومەتی عێراقدا
وێستگهنیوز -
سەركردەیەكی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، رۆڵی هەولێر بەرز دەنرخێنێت لە پێكهێنانی حكومەتی عێراقدا.
عەدنان دەنبوس، سەركردە لە هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە دیدارێكدا لەگەڵ كەنالی مەیادین رایگەیاند، "هەولێر رۆڵی تەرازوو دەبینێت لە پێكهێنانی حكومەتى عێراقدا".
وتيشى، "مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەردەوام لایەنی چارەسەر بووە و لە زۆربەی ئەو كێشانەی روودەدەن ئەو هۆكاری چارەسەركردنیان بووە".
دووپاتیشیكردەوە، "گفتوگۆكردن لەگەڵ كورد و گەڕانەوە بۆ كورد خۆ ئامادەكردنە بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق و هەمیشە رۆڵ و ئامادەییان هەبووە لە حكومەتەكانی عێراقدا".
PM:02:02:22/11/2025
ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت