نووسینگەكەی بۆ وێستگەنیوز: ئەمڕۆ شەممە نورى مالكی سەردانی هەولێر دەكات
وێستگەنیوز- محەمەد فاتیح
نووسینگەی رۆژنامەوانی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پشتڕاستیكردەوە، كە ئەمڕۆ شەممە نوری مالكی سەردانی شاری هەولێر دەكات.
نووسینگەی رۆژنامەوانی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ شەممە نوری مالكی دەگاتە شاری هەولێر و چاوی بە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەوێت".
ئاشكراشیكرد، "مەبەستی سەردانەكەی نوری مالكی بۆ هەولێر تاوتوێ كردنی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقە و هەر سێ سەرۆكایەتییەكانی پەرلەمان و كۆماری و سەرۆكایەتی وەزیران دەخرێنە بەر باس".
لە 17ی تشرینی دووەمی 2025 چوارچێوەی هەماهەنگی گەورەترین فڕاكسیۆنی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاندوو بڕیاریاندا دوو لیژنە پێكبهێنن بۆ هەڵبژاردنی كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیران و دانوستان لەگەڵ لایەنەكانی دیكەدا بۆ پێكهێنانی حكومەت.
AM:09:06:22/11/2025
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت