نەوەی نوێ: پرۆژەیەکمان ئامادەکردووە بۆ چارەسەری یەکجارەکی کێشەی مووچە و داهاتی هەرێم
وێستگەنیوز-
جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، هەردوو فراکسیۆنی نەوەی نوێ پرۆژەیەکی تۆکمەیان ئامادەکردووە بۆ چارەسەری یەکجارەکی کێشەی مووچەو داهاتی هەرێم و ئالیەتی چاودێریی ئەو داهاتە لە یاسای بودجەدا.
ئەمڕۆ هەینی 21ی تشرینی دووەمی 2025، دەستەی بەڕێوبردنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە، تێیدا باس لە چۆنیەتیی چارەسەری دۆخی هاوڵاتییان و مووچە و شێوازی چاودێریی دەسەڵات و حکومەت لە داهاتوودا کرا.
جوڵانەوەکە رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کۆمەڵێک هەنگاو و رێکار کرا، لەوانە هەردوو فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە هەرێم و لە بەغدا دەیگرنەبەر کە پرۆژەیەکی تۆکمە لەخۆدەگرێت بۆ چارەسەری یەکجارەکی کێشەی مووچە و داهاتی هەرێم و ئالیەتی چاودێریی ئەو داهاتە لە یاسای بودجەدا.
هەروەها فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بریاریاندا جوڵانەوەکە و سەرۆکی جۆڵانەوەکە لە زیندانەوە هەر بریارێک بدات ئەوە هەمووان پابەند دەبن پێیەوە.
PM:04:45:21/11/2025
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت