جەهەپە لەبارەی ناردنی ئەندامەکانی بۆ ئیمراڵی بڕیاریدا
وێستگەنیوز-
بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە لەبارەی بڕیاری ناردنی ئەندامەکانیان بۆ ئیمراڵی زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات.
ئەمڕۆ هەینی 21ی تشرینی دووەمی 2025، کۆمیسیۆنی پاڵپشتیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر چوون یان نەچوونی شاندێکیان بۆ دوورگەی ئیمرالی و دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دراوە.
موراد ئەمیر، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رایگەیاند، "دەستەی راپەڕاندنی ناوەندیی حزبەکەیان کۆبوونەتەوە و بڕیاریان داوە، بەشداری نەکەین لەو شاندەی دەچنە ئیمرالی".
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، "کارەکانمان لە لیژنەکەدا بەردەوام دەبێت و ناکشێینەوە".
PM:04:20:21/11/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت