كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان سكاڵاكانی پارتی و یه‌كێتی له‌دژی یه‌كتر ره‌تكرده‌وه
وێستگه‌نیوز –
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، سكاڵاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی له‌دژی یه‌كتر ره‌تكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی تشریننی دووه‌می 2025 كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند كه به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست دوو سكاڵای نوێنه‌رانی پارتی دیموكراتی كوردستانی له دژی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ره‌تكردووه‌ته‌وه. هاوكات به هه‌مان هۆكار سكاڵایه‌كی نوێنه‌ری یه‌كێتی دژی پارتی له شاری هه‌ولێر ره‌تكردووه‌ته‌وه.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆش جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ژماره‌ی ئه‌و تانانه‌ی له دوای كردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی تانه‌دان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن وه‌رگیراون، تا ئێستا گه‌یشتوه‌ته 80 تانه".
PM:06:22:19/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت