ئیلهام ئەحمەد: هێشتا گەلی کورد بێ مافە
وێستگەنیوز-
بەرپرسی پەیوەندییەکانی خۆسەر رایدەگەیەنێت، هێشتا گەلی کورد بێ مافە، ئاماژە بەوەشدەکات، پرسی کورد، یەکەم جار پێویستی بە عەقڵیەتێک هەیە کە بتوانێت عەقڵ لەجیاتی چەک بەکار بهێنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ی تشرینی دووەمی 2025 ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی خۆسەر لە کۆڕبەندی مێپس لە دهۆک رایگەیاند، "پرسی ئاشتی بۆ کورد، یەکەم جار پێویستی بە عەقڵیەتێک هەیە کە بتوانێت عەقڵ لەجیاتی چەک بەکار بهێنێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم پرسە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی سووریا، زۆر تایبەتە"، روونیشیکردەوە، "ئەم عەقڵیەتە لەناوخۆدا پرسێکی نەتەوەییە و چەندان ساڵە چارەسەر نەبووە، هێشتا گەلی کورد بێ مافە".
ئیلهام ئەحمەد وتی، "لە سوریا هەم مافی سیاسی و هەم مافی نەتەوەیش خراوەتە ژێر پێ، ئەم دۆخە لە سەردەمی رژێمیشدا هەروابوو، و تا ئێستاش لە بواری سیاسیدا بۆ هەموو خەڵکی سوریا بەبێ مافە و مافی ژیانی سیاسی و رۆژانەی وەک نەتەوە دابین نەکراوە".
لەبارەی پرسی ژنانەوە وتیشی، "پرسی ژنان یەکێکە لە پرسە گرنگەکانی ئاشتی کە تا ئێستا چارەسەر نەبووە، بۆیە پێویستە ناکۆکییەکان لەناو خانەوادە و کۆمەڵگە و حکومەتدا نەمێنن، بەتایبەتی ئەو حکومەتانەی سیاسەتێکی تاکلایەنە بەڕێوە دەبەن".
بەرپرسی پەیوەندییەکانی خۆسەر راشیگەیاند، "ئەگەر ئەمڕۆ لە سوریادا ئاشتییەک نییە و نەهاتووەتە دی، ئەوانە پرسێکی سەرەکی و گرنگی سیستەمن".
ئاماژەی بەوەشدا، "سیستەمێکی تەواوی مەرکەزی، سیستەمێکی لایەنێکی دەسەڵاتدار، یەک زمان و یەک رەنگ لەوەتەی هاتووەتە رێکخستن، لەناو هەموو کۆمەڵگە و لایەنەکان دەچەوسێنرێنەوە و مافەکانیان پشتگوێ دەخرێن، هۆکاری ئەم ناکۆکییەش شەڕ و جەنگە".
ئیلهام ئەحمەد پێی وایە، "پێویستە بە بیر و هۆش رێگری لەو چەوساندنەوەیە بکرێت، ئەو عەقڵیەتەش مافی تەواوی لایەنەکانی سوریا قبووڵ بکات لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت دەستوورێکی بنچینەی دابنێت".
AM:11:52:19/11/2025
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت