120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئەیلول خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.


وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2025 بڕی (120،000،000،000) سەدو بیست ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئەیلوول خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".

رۆژی 18 ی تشرینی دووەمی 2025، رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی راگەیاند، "بڕیارە بە زووترین کات بەغدا مووچەی مانگی 9 بنێرێت".



AM:11:01:19/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت