كەشناسی: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینیكرد، ئەمڕۆ چوارشەممە و سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 19ى تشرینی دووەمی 2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و نزمترین پلە نزیک دەبێتەوە و بەرزترین پلە بەرز دەبێت بە (1 – 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەشیكردووە، سبەى پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەپێی كەشناسی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی، بەمجۆرەی خوارەوە دەبن.
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی
دهۆک : 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی
AM:10:18:19/11/2025
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت