سەفین دزەیی: پێویستە هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە


وێستگه‌نیوز –

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوایكردووە، هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2025، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پانێلێکدا لە کۆڕبەندی مێپس رایگەیاند، "هێزەکانی هاوپەیمانان و بەتایبەتی ئەمەریکا پاڵپشتیەکی زۆری هێزی پێشمەرگەیان کرد لە شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش".

بەپێی راگەیەندراوەكە سەفین دزەیی "بەپێویستی زانیوە ئەم هێزانە لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە، چونكە ئێمە رووبەڕووی ئاڵنگاری بووینەوە، بەڵام هێزەکانی هاوپەیمانان یارمەتی ئێمەیان دا و توانیمان بەسەریان زاڵ بین.".

وتيشى، "پێویستە ئەم هێزانە لێرە بمێننەوە و هەروەها دەبێت رێککەوتنێک لە نێوان ئەمەریکا و عێراق و وڵاتانی دیکە دا هەبێت و پێویستە ئاست و هێزی سوپای عێراق بەرزبکرێتەوە و گرنگی زیاتری پێبدرێت".


PM:09:01:18/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت