نێچیرڤان بارزانی: هه‌ڵسوكه‌وتی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌ستووری نییه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ده‌یانه‌وێت كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به ئاشتی و له‌سه‌ر مێزی گفتووگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ده‌شڵێت: "هه‌ڵسوكه‌وتی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستووری نییه".
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌ندی مێپس وتی: "له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كاندا پێویسته هێزه كوردستانییه‌كان پێكه‌وه بچنه به‌غدا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هه‌ڵسوكه‌وتی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستووری نییه".
وتیشی: "سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام به‌و شێوه‌یه بووه، فاكته‌ری ئارامی بێت له ناوچه‌كه‌دا".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ده‌مانه‌وێت كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا به ئاشتی و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
نێچیرڤان راشیگه‌یاند كه "ئه‌مریكا وڵاتێكی به‌هێزه و ده‌توانێت رۆڵی جیدی ببینێت له چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن".
PM:07:27:18/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت