رێباز حەملان: بڕیارە بە زووترین کات بەغدا مووچەی مانگی 9 بنێرێت


وێستگەنیوز-

یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بە زووترین کات بەغدا مووچەی مانگی 9 دەنێرێت، ئاماژە بەوەشدەکات، لەگەڵ سودانی پرسی چوار مووچەکەی ئەمساڵ یەکلادەکرێتەوە.


ئەمڕۆ 18ی تشرینی دووەمی 2025، رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی راگەیاند، "بڕیارە بە زووترین کات بەغدا مووچەی مانگی 9 بنێرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بابەتەکە تەنها مووچەی مانگی 9 نییە، لەگەڵ سودانی پرسی چوار مووچەکەی ئەمساڵ یەکلادەکرێتەوە".

رێباز حەملان ئاماژەی بەوەشدا، "پێداگری حکومەتی هەرێم لە سەر هەر چوار مووچەکەیە و دەمانەوێت مووچەی مانگەکانی 9، 10، 11 و 12 پێکەوە یەکلابکرێتەوە".


AM:10:26:18/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت