بازرگانه مه‌ترسیداره‌كه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له رانیه ده‌ستگیركرا
وێستگه‌نیوز -
هێزه‌كانی ئاسایشی راپه‌ڕین توانیان بازرگانێكی گه‌وره‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر بكه‌ن و راده‌ستی یاسای بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17 / 11 / 2025 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه له‌ناو شاری ڕانیه هێزه‌كانیان به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش، توانییان بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر بكه‌ن، كه به‌پێی زانیارییه‌كان ماوه‌یه‌كی زۆره چاودێری و به‌دواداچوونی وردی بۆ كراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "چه‌ندین كه‌س كاریان بۆ بازرگانه‌كه كردووه و به‌بڕی دیاری كرا‌و له‌ناو گه‌نجانی ڕانیه و چوارقوڕنه و حاجیاوا مادده‌ی هۆشبه‌ریان بڵاوكردووه‌ته‌وه".
PM:07:56:17/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت