نێچیرڤان بارزانی بۆ بایده‌میر: نابێت ده‌رفه‌تی ئاشتی له‌ده‌ست بدرێت
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سیاسه‌تمه‌داری كورد و سه‌رۆكی پێشووتری شاره‌وانیی دیاربه‌كر جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه نابێت ده‌رفه‌تی ئاشتی له توركیا له‌ده‌ست بدرێت.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/11/17 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ عوسمان بایده‌میر سیاسه‌تمه‌داری كورد و سه‌رۆكی پێشووتری شاره‌وانیی دیاربه‌كر، پرۆسه‌ی ئاشتییان له توركیا تاووتوێ كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی و جه‌ختیان كرده‌وه كه ئاشتی له توركیا كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه ده‌بێت".
له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه "نابێت ده‌رفه‌تی ئاشتی له‌ده‌ست بدرێت و هه‌مووان ده‌بێت كار بۆ سه‌رخستنی بكه‌ن".
لای خۆیه‌وه بایده‌میر سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی له یارمه‌تیدان و كاركردنی له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌دا ده‌ربڕی و داوای كرد له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام بێت.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و دۆخی سوریا، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
PM:05:02:17/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت