قوباد تاڵه‌بانی: خوازیارین كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان به‌شدارییه‌كی كاریگهرتریان هه‌بێت له گه‌شه‌پێدانی ئابوری هه‌رێم
وێستگه‌نیوز –
جێگر سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه خوازیارن كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان به‌شدارییه‌كی كاریگهرتریان هه‌بێت له گه‌شه‌پێدانی ئابوری هه‌رێم، ده‌شڵێت: "ئه‌وله‌وییه‌تی ئێمه له‌وه‌دایه كه گاز له خزمه‌تی خه‌ڵك به‌كاربهێنرێت".
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازیكرد له وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی بازرگانیی ئه‌مریكا – كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی ده‌یڤد ته‌فوری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه و پێكه‌وه تاووتوێی چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هه‌ردوولایان كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه رۆژی دووشه‌ممه (17/11/2025) له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی چۆنییه‌تی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان.
قوباد تاڵه‌بانی به ئاماژه‌دان به پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئابوری هه‌رێم رایگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان خوازیاره كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان به‌شدارییه‌كی گه‌وره‌تر و كاریگهرتریان هه‌بێت له‌م پرۆسه‌یه‌دا و حكومه‌تی هه‌رێمیش ئاماده‌یه هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك و كارئاسانییهكیان پێشكه‌ش بكات.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا باس له پرسی نه‌وت و گاز كرا. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا جێگری سه‌رۆك وه‌زیران روونیكرده‌وه كه "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین له‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا په‌له بكرێت له په‌سندكردنی یاسای نه‌وت و گاز به جۆرێك كه یاساكه كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا یه‌كلابكاته‌وه و به‌پێی ده‌ستور ده‌سه‌ڵاته‌كان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو بگرێت".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیشی كرده‌وه "ئه‌وله‌وییه‌تی ئێمه له‌وه‌دایه كه گاز له خزمه‌تی خه‌ڵك و بۆ گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی پیشه‌سازی و ئابوری كوردستان به‌كاربهێنرێت".
PM:04:16:17/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت