هێزەکانی یەکەی 80 هەڵدەوەشێتەوە
وێستگەنیوز-
یەکەی 80 هەڵدەوەشێتەوە بەناوی "فەرماندەی دەڤەری یەک" لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە دەست بەکاردەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی تشرینی دووەمی 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە میدیای پارتی رایگەیاند، "فەرمانی هەرێمی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی یەکەی 80 دەرچووە و بەناوی (فەرماندەی دەڤەری یەک) دەخرێتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە".
سەرچاوەکە دەڵێت، "فەرماندەی دەڤەری یەک لە شەش فیرقەی هاوبەشی هێزی پێشمەرگە پێکدێت و لەم نزیکانەدا بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت".
وەک سەرچاوەکە دەشڵێت، "بڕیارە سبەی سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025، لەگەڵ شاندێکی سەربازیی ئەمەریکا کۆبوونەوەیەک بکەن هەر سەبارەت بە هەماهەنگی و پشتیوانە لۆجستییەکان بۆ هێزی پێشمەرگە".
هەڵوەشاندنەوەی یەکەی 80 لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ رێکخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە.
PM:03:22:17/11/2025
ئهم بابهته 516
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت