تێچووی حەجی ساڵی 2026 دیاری‌کرا
وێستگەنیوز-
وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، تێچووی حه‌جی ساڵی داهاتوو 7 ملیۆن و 100 هه‌زار دینار دەبێت. ئاماژەی بەوەش کرد، ساڵی 2026 گه‌شتی وشكانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ حاجیان نابێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2025، کاروان ستوونی، وته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، "هه‌موو ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی ناویان له تیروپشك ده‌رچووه، ئاگادار دەکەنەوە، ده‌توانن لە سبەینێ سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025ـەوە سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره بكه‌ن به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و دانانی تێچووی حه‌ج".
ئاماژەی بەوەکرد، "به‌پێی ئه‌و داتای له ژمێریاریی حه‌ج و عومره وه‌رگیراوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بڕه پاره‌یه‌كی باش پاڵپشتیی پرۆسه‌ی حه‌جی بۆ ساڵی 2026 كردووه به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی حه‌ج له‌سه‌ر هاوڵاتییان، هه‌روه‌ك ساڵانی رابردوو كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بڕیار و ره‌زامه‌ندیی مه‌سرور بارزانی هاوكاری و پاڵپشتیی پرۆسه‌ی حه‌ج كراوه".
كاروان ستونی وتی، "بۆ حەجی ساڵی داهاتوو گه‌شتی وشكانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ حاجیان نابێت و حاجییانی كوردستان هه‌ر هه‌موویان به گه‌شتی ئاسمانی گه‌شت ده‌كه‌ن".
وتیشی، "ئه‌وانه‌ی ناویان بۆ حه‌ج ده‌رچووه پێویسته بڕه پاره‌ی دیاریكراو ئاماده بكه‌ن، كه 7 ملیۆن و 100 هه‌زار دیناره، له‌گه‌ڵ پاسپۆرت و هه‌ریه‌ك له كۆپیی رهنگاوڕەنگی پاسپۆرت، كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری له یه‌ك لاپه‌ڕە كۆپی بكرێت".
راشیگەیاند، "دواكاتیش بۆ وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كان و پێدانی تێچووی حه‌ج رۆژی پێنجشه‌ممه 27ی تشرینی دووەمی 2025 ده‌بێت".
PM:01:56:17/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت