دەروازەی نێودەوڵەتی زێت بۆ کاتێکی نادیار دادەخرێت


وێستگەنیوز-

دەروازەی نێودەوڵەتی زێت رایدەگەیەنێت، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی بۆ ماوەیەکی نادیار دەروازەکە دادەخرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2025، راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت رایگەیاند، "بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی، هاوڵاتییان و گەشتیاران ئاگاداردەکەینەوە، کەوا دەروازەی نێودەوڵەتی زێت _دەرەجیک دادەخرێت".

دەروازەکە داوا لەو هاوڵاتییانە دەکات کە مەبەستییانە ئەمڕۆ لە دەروازەکەمان گەشت بکەن، ڕێگەکە نەبڕن، چونکە کاتی کردنەوەی دەروازە نەزانراوە.

ئاماژەی بەوەشدراوە، "هۆکاری داخرانی دەروازە، روودانی کێشەیەکی تەکنیکیە بۆ سیستمی دەروازەی دەرەجیک دیوی تورکیا، ئەگەرنا دیوی زێت هیچ کێشەی نییە، هەوڵەکانیش بەردەوامدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە".

دەروازەی نێودەوڵەتی زێت راشیگەیاند، "هەرکات کێشەکە چارەسەرکرا، لە کرانەوەی دەروازەکە ئاگادارتان دەکەینەوە".

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروانمەزن، لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەروازەیەکی نێودەوڵەتی لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.


AM:11:46:17/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت