هەسەدە: هێزەكانی حكومەتی سوریا لە رۆژهەڵاتی رەقە هێرشیان كردووەتە سەرمان
وێستگهنیوز –
هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" رایانگەیاندووە، هێرشێكی هێزەكانی حكومەتی سوریایان لە رۆژهەڵاتی رەقە تێكشكاندووە.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانیان لە میحوەری گوندی غانم عەلی لە رۆژهەڵاتی رەقە رووبەڕووی هێزەكانی حكومەتی سوریا بوونەتەوە كە چەكی قورس و درۆنی خۆكوژیان تێایدا بەكارهێناوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە هەسەدە توانیوێتی هێرشەكە تێكبشكێنێت، لەكاتێكدا چەندین بریندار لە نێوان هێزەكانی هەردوولا هەیە.
روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ پشتڕاستی كردەوە و لە راگەیەندراوێكدا دووپاتیكردەوە، پێكدادان لە نێوان هێزەكانی حكومەتی سوریا و هێزەكانی سوریای دیموكرات لە شاری رەقە روویداوە.
AM:09:14:17/11/2025
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت