زیاتر لە 5 ملیار دینار بۆ ریکلامی هەڵبژاردنەكان لە فەیسبووک خەرج کراوە و سلێمانی لە پلەی سێیەمدایە
وێستگهنیوز –
تۆڕی دیجیتاڵی عێراق، بازدانێکی بەرچاوی لە قەبارەی خەرجییەکانی ریکلامی سیاسی لە میانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی 2025 ئاشکرا کرد.
تۆڕی دیجیتاڵی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "کۆی ئەو بڕە پارەیەی کە تەنها بۆ ریکلام کردن لە رێگەی فەیسبووکەوە خەرجکراوە، 5 ملیار دیناری عێراقی تێپەڕاندووە، کە بە رێژەی 500% زیادیکردووە، بەراورد بەو خەرجییانەی لە هەڵبژاردنی 2021 تۆمار کراون".
بەگوێرەی راپۆرتەکە، "بەغدای پایتەختى عێراق بە بڕی زیاتر لە ملیارێک و 500 ملیۆن دینار لە پێشەنگی لیستی خەرجییەکاندایە و پارێزگای نەینەوا لە پلەی دووەمدایە بە خەرجكردنی نزیکەی نیو ملیار دینار، لە پلەی سێیەميش سلێمانی بە نزیکەی 340 ملیۆن دینار، پاشان هەولێر بە نزیکەی هەمان بڕە پارە".
ئاماژەشی كردووە، "زیقار بە 320 ملیۆن دینار پلەی پێنجەمی گرتووە و هەڵەبجە کەمترین خەرجی هەبووە، كە ریکلامی سیاسی لەوێ 16 ملیۆن دیناری تێپەڕ نەكردووە".
PM:07:13:16/11/2025
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت