مه‌سعود بارزانی: ڤیتۆمان له‌سه‌ر هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه ڤیتۆمان له‌سه‌ر هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق و گرنگ جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره. ده‌شڵێت: "مه‌رج نییه ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی پێش هه‌ڵبژاردن بۆپێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌بوو، دوای هه‌ڵبژاردن بمێنێت".
باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ی تشرینی دووه‌می 2025 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له پیرمام پێشوازی له عرفان سدیق باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق كرد و له دیداره‌كه‌دا پیرۆزبایی له سه‌رۆكی پارتی كرد بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان کە زیاتربوو لە یەک ملیۆن دەنگ و هیوای خواست كه پڕۆسه‌ی سیاسیی دوای هه‌ڵبژاردن له عێراق رێچكه‌ی خۆی بگرێت له‌پێناو پێكهێنانی حكومه‌تێكی فیدڕاڵی به به‌شداری هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی پارتی سوپاسی باڵیۆزی بریتانیای كرد و رایگه‌یاند كه "سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه بۆ پارتی دروستكران، به‌ڵام به متمانه‌ی به‌هێزی گه‌لی كوردستان، پارتی توانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت".
بارزانی قۆناخی دوای هه‌ڵبژاردنی به گرنگ وه‌سفكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێویسته بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی حوكمڕانی له عێراق و جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی ده‌ستوور، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به جددی كار له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بكه‌ن و لێكنزیك ببنه‌وه و ئه‌زموون له هه‌ڵه‌كانی رابردوو وه‌ربگرن.
بارزانی وتی: "په‌یوه‌ست به پارتی و هه‌رێمی كوردستان، جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور ده‌بێته بنه‌مای سه‌ره‌كی بۆ گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق و ڤیتۆمان له‌سه‌ر هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه، لای ئێمه خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بڕوای به فیدڕاڵی ته‌واو هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور.
وتیشی: "هه‌روه‌ها بڕوایان به جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و ده‌ركردنی یاسا بۆ ئه‌و برگانه‌ی له ده‌ستووردا هاتوون و جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور ده‌ركراون هه‌بێت كه تا ئێستا جێبه‌جێنه‌كراون، وه‌كو یاسای ئه‌نجوومه‌نی ئیتحادی و یاسای نه‌وت و گاز. هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك پابه‌ندبێت به‌جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور نزیكترین كه‌س و لایه‌ن ده‌بێت له ئێمه و له هه‌رێمی كوردستان".
په‌یوه‌ست به ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی پارتی رایگه‌یاند كه "پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئێمه هه‌موو نه‌رمییه‌كمان نواند، پێشتریش ڕامانگه‌یاندبوو كه مه‌رج نییه ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه‌ی پێش هه‌ڵبژاردن هه‌بوو دوای هه‌ڵبژاردن بمێنێت، به‌ڵام گرنگه ده‌رگاكانی گفتوگۆ كراوه‌بن تا بتوانین به‌یه‌كه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
له‌سه‌ر پرسی یه‌كڕیزی كورد له به‌غدا سه‌رۆكی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "بنه‌مای یه‌كڕیزیی كورد له به‌غدا ئه‌وه‌یه كه باوه‌ڕێكی هاوبه‌شمان هه‌بێت له‌سه‌ر پرسه ستراتیژییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر بابه‌تی فیدڕالییه‌ت و پابه‌ندبوونی به‌غدا به ته‌واوی بڕگه‌كانی ده‌ستوور".
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان بریتانیا له‌گه‌ل هه‌رێمی كوردستان و عێراق ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌بوون، هه‌ردوولا هاوڕابوون له گرنگی به‌رده‌وامی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه و به‌ره‌وپێشبردنی له هه‌موو بواره‌كاندا.
PM:05:55:16/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت