کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆش بارانبارین بەردەوام دەبێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2025، کاریگەرى ئەم شەپۆلى بارانبارینەى رووى لە ناوچەکەمان کردووە بۆ ئەمڕۆش بەردەوامى دەبێت و ئاسمانى هەرێم بە گشتى هەورى تەواو دەبێت، باران بارین لە هەندێک کات بەشێوەى نمە بارانى پچڕ پچڕ دەبێت لە زۆربەى ناوچە جیاجیاکان، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستى دابارین زیاتر دەبێت، لە دوانیوەڕۆ ئاستى باران زیاتر دەبێت لەسەر بەشێک لە سنوورى باشوورى پارێزگاى هەولێر و پارێزگاى کەرکوک، هەروەها بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان لەکاتى بارانبارین ئەگەرى هەورە تریشقەش هەیە، لە شەودا کاریگەرى ئەم شەپۆلە کۆتاى دێت لە سەر ناوچەکەمان، پلەکانی گەرما بە گشتی 1 بۆ 2 پلە دادەبەزن".
ئاماژە بەوەکراوە، " سبەى دوو شەممە 17ی تشرینی دووەمی 2025، لە کاتەکانى بەرەبەیان ئەگەرى دروستبوونى تەم هەیە لەسەر زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان، پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور و کاریگەرى شەپۆلى بارانبارین کۆتاى دێت لەسەر ناوچەکەمان و نزمترین پلەى گەرمى نزم دەبێتەوە و بەرزترین پلەى گەرمى بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
دهۆک : 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
سۆران : / 18پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی
AM:11:21:16/11/2025
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت