عەزیز ئەحمەد: هەرێم هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و بەغدا مووچەی نەناردووە
وێستگەنیوز-
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەغدا پێویستە مووچەی مانگی ئەیلوولی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی هەرێم هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە.
ئەمڕۆ شەممە 15ی تشرینی دووەمی 2025، عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نووسیویەتی، "بەغدا هیشتا مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە و پێویستە بینێرێت".
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، "حکومەتی هەرێم هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە".
ئەوەشی خستەڕوو، "حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە".
عەزیز ئەحمەد لە بارەی داهاتی نانەوتییەوەش وتی، "حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا دەنێرێت".
PM:11:07:15/11/2025
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت