داوایەک ئاڕاستەی خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان دەکرێت
وێستگەنیوز-
لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی قایمقامییەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان ئاگادار دەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 15ی تشرینی دووەمی 2025، لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی قایمقامییەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە رایگەیاند، سەرجەم خاوەن موەلیدەکانی پارێزگای هەڵەبجە ئاگادار دەکەینەوە بەهۆی کێشە لە فیدەرەکانی کارەبای ناوشارەوەوهاتنی شەپۆلی سەرماوە دەبێت لەکاتی بڕانی کارەبادا دەستبەجێ کارەبا هەڵبکەن".
وەک لیژنەکە ئامادەی پێداوە هەر خاوەن موەلیدەیەک پابەند نەبێت تووشی سزای یاسای دەبێت.
PM:07:00:15/11/2025
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت