وه‌زاره‌تی بازرگانی هاوڵاتیان ده‌رباره‌ی خۆ تۆماركردن بۆ فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی خۆراك ئاگادارده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ی تشرینی دووه‌می 2025، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا هاوڵاتیانی ئاگاداركرده‌وه و رایگه‌یاند كه "ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی تائێستا پسوڵه‌ی خۆراكی ئه‌لیكترۆنیان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه، ده‌توانن تا 20ی تشرینی دوووه‌می 2025، خۆیان تۆمار بكه‌ن بێ به‌رامبه‌ر".
وه‌زاره‌تی بازرگانی ده‌ڵێت: "دوای 20ـی ئه‌م مانگه خزمه‌تگوزاری بێ به‌رامبه‌ر نامێنێت".
پێشتر نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه بۆ ماوه‌ی 10ڕۆژ جارێكی دیكه ده‌رگای نوێكردنه‌وه‌ی پسووله‌ی خۆراك بۆ فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی كرایه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌لێكی كۆتاییه بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی تا ئێستا فۆڕمه‌كه‌یان پڕ نه‌كردووه‌ته‌وه.
وتیشی:"بۆ هه‌موو عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له 10ـی تشرینی دووه‌م، تاوه‌كو 20ـی تشرینی دووه‌م، مۆڵه‌ت دراوه. ئه‌و سه‌دا13ـی هاووڵاتییان كه ماون، ده‌توانن له‌م ماوه‌یه‌دا و به خۆڕایی سه‌ردانی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه بكه‌ن و فۆڕمه ئه‌لیكترۆنییه‌كه پڕ بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رگرتنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه بێبه‌ش نه‌بن".
PM:02:29:15/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت