وته‌بێژی پارتی: هیوادارین دۆخه‌كه نه‌گاته ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دووباره بكرێته‌وه
وێستگه‌نیوز -
مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ رووداو رایگه‌یاند كه:
*پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به باشی به‌ڕێوه‌چوو و لێی رازین.
*خه‌ڵك متمانه‌ی دایه‌وه پارتی و ژماره‌ی ده‌نگه‌كان ئه‌ركی پارتی قورس‌تر ده‌كات.
*چاوه‌ڕوانیمان هه‌بوو كورسی زیاتر به‌ده‌ستبهێنین.
*رێژه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك وه‌ك پێویست نه‌بوو.
*یاسای هه‌ڵبژاردن نادادپه‌روه‌رانه‌یه و له ژماره‌ی نوێنه‌رانیان له په‌رله‌مانی عێراق سته‌م له هه‌رێم كراوه.
*له كاتی هاتنی بۆ دهۆك وتووێژ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی ده‌كرێت و پێكهێنانی حكومه‌ت باس ده‌كرێت.
*رێككه‌وتنی سیاسی و ئیداریمان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی هه‌بوو.
*په‌رۆش بووین به‌ر له هه‌ڵبژاردن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبێت.
*پێش هه‌ڵبژاردن په‌رۆشیمان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم له لایه‌نه‌كان نه‌دیت.
*هیچ به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراومان نییه بۆ ئه‌نجامدانی وتووێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له ئێستادا سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم.
*هێڵی سوورمان له‌سه‌ر هیچ ره‌وت و لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌ك نییه.
*هیوادارین دۆخی نێوان لایه‌نه‌كان نه‌گاته ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دووباره بكرێته‌وه.
*تا ئێستا رامان وایه وه‌كو كورد ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆك كۆمار نابین.
*پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ یه‌كێتی به رێككه‌وتن بوو بۆ جه‌نابی مام جه‌لال كرا، به‌ڵام ئه‌مه گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت یان نا گفتوگۆیه‌كه له‌نێوان ئێمه و لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئێمه وه‌كو كورد له‌گه‌ڵ شیعه‌كان و سوننه‌كان.
*عه‌ره‌به‌كان زۆر گله‌یی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه كورد زۆر بایه‌خ به دانانی كادرێكی زۆرباش و لێهاتووی خۆی نادات بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار. ئومێد ده‌كه‌م ئه‌مجاره ئه‌و گله‌ییه‌یان نه‌بێت.
PM:12:45:15/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت