كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت و خێرایی با چالاك ده‌بێت
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ندێ شوێن بارانی به لێزمه و هه‌وره تریشقه‌ی هه‌یه، خێرایی با چالاك ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ی تشرینی دووه‌می 2025 ئاسمان نیمچه هه‌ور و هه‌وری باراناوی ده‌بێت، له زۆربه‌ی ناوچه‌كان باران بارین له‌سه‌ره‌خۆ و بۆ مامناوه‌ند ده‌بێت و خێرایی با له گه‌ڵیدا چالاك ده‌بێت، له دوای نیوه‌ڕۆوه هه‌ندێ شوێن بارانی به لێزمه و هه‌وره تریشقه‌ی هه‌یه، هه‌روه‌ها پێشبینی بارینی به‌فرێكی كه‌م هه‌یه له ناوچه شاخاویه سنووریه‌كان".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزتر ده‌بێت به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 15 – 25 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و له هه‌ندێك كات چالاك ده‌بێت بۆ سه‌رووی 35 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین له‌نێوان 8-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 16- 11- 2025 ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت له زۆربه‌ی ناوچه‌كان باران بارینی له‌سه‌رخۆ و بۆ مامناوه‌ند ده‌بێت له هه‌ندێ كات و شوێن بارانی به لێزمه و هه‌وره تریشقه‌ی هه‌یه".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما به‌گشتی نزیك ده‌بێته‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با مام ناوه‌ند ده‌بێت (10 – 20 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا. ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 8-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 20 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 19 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 18 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 19 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 21 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 20 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 17 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 7 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 22 پله‌ی سیلیزی
AM:11:35:15/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت