نێچیرڤان بارزانی: سلێمانی هه‌میشه مایه‌ی شانازیی گه‌لی كوردستانه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سلێمانی هه‌میشه مایه‌ی شانازیی گه‌لی كوردستانه، ده‌شڵێت: "سلێمانی ناوێكی دیاری مێژووی كولتووری و سیاسیمانه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 14ی تشرینی دووه‌می 2025، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی 241 ساڵه‌ی بنیادنانی شاری سلێمانییه‌وه پیرۆزبایی له هاوڵاتیانی شاره‌كه كرد.
نێچیرڤان بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "سلێمانی ناوێكی دیاری مێژووی كولتووری و سیاسیمانه. هه‌میشه كاریگه‌ر و مایه‌ی پێ‌زانین و شانازیی گه‌لی كوردستانه".
ده‌شڵێت: "له یادی 241 ساڵه‌ی بنیاتنانیدا، به گه‌رمی پیرۆزبایی له شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، شاری خۆشه‌ویستی سلێمانی، پایته‌ختی رۆشنبیری، مه‌ڵبه‌ندی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و له ته‌واوی خه‌ڵكی ئازیزی شار، ده‌كه‌م."
له كۆتاییدا نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاندووه كه "هیوای به‌رده‌وامیی پێشكه‌وتن، گه‌شه‌سه‌ندن، ئاوه‌دانی و ئارامی بۆ سلێمانی و هه‌موو كوردستان ده‌خوازم."
14ی تشرینی دووه‌می هه‌موو ساڵێك، یادی دامه‌زراندنی شاری سلێمانییه كه له ساڵی 1784 له‌لایه‌ن عه‌بدولڕه‌حمان پاشای بابان، میری ئه‌و كاتی میرنشینی بابانه‌وه بنیادنرا.
AM:11:21:14/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت