بافڵ تاڵه‌بانی: به‌هێزیمان و پاراستنی مافه‌كانمان په‌یوه‌سته به ته‌بایی و پێكهوهیمان له به‌غدا
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین حكومه‌تێك له عیراق بنیادبنرێت خزمه‌تی هه‌مووان بكات به‌بێ جیاوازی، ده‌شڵێت: "به‌هێزیمان و پاراستنی مافه‌كانمان په‌یوه‌سته به ته‌بایی و پێكهوهیمان له به‌غدا".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان پێشوازی له ئه‌ندرۆ بیزلی، كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، له دیدارێكدا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق تاوتوێكرا و جه‌خت له به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه‌كان له‌پێناو پاراستنی سه‌قامگیری و ئارامی له وڵات‌دا كرایه‌وه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی پێویستی یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزیی كوردی له‌م قۆناغه دووپاتكرده‌وه و وتی: "به‌هێزیمان و پاراستنی مافه‌كانمان په‌یوه‌سته به ته‌بایی و پێكهوهیمان له به‌غدا".
له‌باره‌ی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق، بافڵ تاڵه‌بانی رایگه‌یاند كه "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین تاوه‌كو له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور پرسه‌كان یه‌كلابكه‌ینه‌وه، تاوه‌كو چی دیكه خه‌ڵك نه‌كرێنه قوربانی و حكومه‌تێك له عیراق بنیادبنرێت كه خزمه‌تگوزاربێت و خزمه‌تی هه‌مووان بكات به‌بێ جیاوازی".
PM:06:09:13/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت