دوای زیاتر لە دوو ساڵ هەڵمەتی كوتان لە كەمپی ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكردەوە
وێستگەنیوز-
دوای زیاتر لە دوو ساڵ دابڕان، وەزارەتی تەندروستی عێراق هەڵمەتێكی گشتگیرى دەستپێكرد، بۆ كوتینی منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵان لە كەمپی ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان.
دكتۆر ریاز حلفی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، وەزارەتەكەیان هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان و تەندروستی جیهانی و یونیسێڤ و فەرمانگەكانی تەندروستی دهۆك و زاخۆ كردووە، بۆ چاودێریكردنی بارودۆخی تەندروستی ئاوارەكان.
وتیشی، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەو لایەنانە و لەسەر راسپاردەی دكتۆر ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی عێراق، هەڵمەتێكی گەورەمان دەستپێكردووە بۆ كوتینی منداڵان لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك.
ئاماژەشی كردووە "هەڵمەتەكە تایبەتە بەو منداڵانەی دانیشتووی كەمپەكانن، بەمەبەستی تەواوكردنی ئەو ژەمە ڤاكسینانەی كە ئەو منداڵانە زیاتر لە دوو ساڵە وەریان نەگرتووە و نزیكەی 10 هەزار منداڵ دەگرێتەوە".
PM:02:47:13/11/2025
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت