ئەحمەد شەرع داوا دەكات هێزەكانی ئەمریكا هەسەدە بخەنە نێو هێزە ئەمنییەكانی سوریاوە
وێستگەنیوز-
سەرۆكی سوریا داوا دەكات هێزەكانی هەسەدە لە رێگەی ئەمریكاوە بخرێنە نێو هێزە فەرمییەكانی حكومەتی ناوەندییەوە.
ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا لە سەردانەكەیدا بۆ ئەمریكا و لە دیدارێكدا لەگەڵ رۆژنامەی واشنتۆن پۆست هۆشداریداوە لە دابەشبوونی سوریا یان هەبوونی هێزێكی سەربازی لە دەرەوەی كۆنتڕۆڵی حكومەتی سوریا.
وتيشى، "هەبوونی هێزێكی سەربازی كە لەژێر كۆنتڕۆڵی حكومەتی سوریادا نەبێت دەبێتە كەشێكی لەبار بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش".
سەرۆكی سوریا پێی وایە "باشترین چارەسەر بۆ هێزەكانی هەسەدە ئەوەیە، كە هێزەكانی ئەمریكا سەرپەرشتیان بكەن و بیانخەنە نێو هێزە ئەمنییەكانی سەر بە حكومەتی ناوەندی سوریا و ئەركی پاراستنی خاكەكانی سوریا لەبەرپرسیارێتی دەوڵەتدا بێت".
AM:08:47:13/11/2025
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت