نەوەی نوێ: ئەگەر سەرۆکی نەوەی نوێ دەستگیرنەکرایە ئەوە هەرگیز دەسەڵات ئەم ئەنجام و پلانەی هەڵبژاردنی بۆ نەدەچووەسەر
وێستگەنیوز-
جوڵانەوەی نوێ لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی تشرینی دووەمـی 2025، جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی خەڵک و ئێمەش نەبوو، ئەگەر سەرۆکی نەوەی نوێیان دەستگیرنەکردایە ئەوە هەرگیز دەسەڵات ئەم ئەنجام و پلانەیان بۆ نەدەچووەسەر، دەشڵێت، "دڵنیابن هەرچەند کورسییمان هەبێت و لەهەرکوێیەک بین، ئەوە لەگەڵ خەڵک و لەبەرەی خەڵکدا دەبین و کاری جدیی بۆ چارەسەرکردنی کيشەکانیان دەکەین".
ئاماژە بەوەشکراوە، "سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ دەنگ و متمانەی هاوڵاتییان و هەموو خۆبەخشانی نەوەی نوێ دووپات دەکەینەوە و دڵنیابن هەرچەند کورسییمان هەبێت و لەهەرکوێیەک بین، ئەوە لەگەڵ خەڵک و لەبەرەی خەڵکدا دەبین و کاری جدیی بۆ چارەسەرکردنی کيشەکانیان دەکەین و هەرگیز پشت لە هاوڵاتیان ناکەین و متمانەیان لە دەست نادەین".
لە راگەیەندراوەکەدا جوڵانەوەکە جەختدەکاتەوە، "لەسەر هەمان بیروڕا و پرەنسیپی کارکردنی خۆی کەدیفاعکردنە لەخەڵک بەردەوام دەبێت و سازش لە هیچ یەکێک لەو پرەنسیپانە ناکات کە بڕوای پێیانە و کاریان بۆ دەکات لەپێناو خۆشگوزەرانیی خەڵک و بەرگریکردن لە مافەکانیان".
دەشڵێن، "سەرباری هەموو ئەوانە، هێشتا پێمانوایە هەڵبژاردن و بەشداریی زۆری هاوڵاتییانی ناڕازیی و بەشخوراو باشترین رێگەیە بۆ گۆڕانکاریی و درووستکردنی فشار بۆسەر دەسەڵات و باشکردنی ژیانی خەڵک".
ئەوەش هاتووە، "وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن دڵنیاین کە زوڵم و زۆر بۆ هیچ هێز و کەسێک ناچێتە سەرو لەسەر کارکردنی شێلگیرانەشمان بۆ گەیشتن بە لوتکەی دەسەڵات بەردەوام دەبین".
PM:11:29:12/11/2025
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت