رەوتی هەڵوێست: هەڵوێست نوێنەرایەتی هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندییە باڵاکانی دەکات


وێستگەنیوز-

رەوتی هەڵوێست دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، " دەستی دۆستایەتی بۆ سەرجەم لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی درێژدەکەین، بۆ کاری پێکەوەیی و نوێنەرایەتییەکی ڕاستەقینەی تەواوی خەڵکی کوردستان".


لە پەیامەکەیدا رەوتی هەڵوێست رایگەیاند، "سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە متمانەیان بەخشی بە لیستی هەڵوێست، جارێکی دی بەڵێن بە دەنگدەران دەدەینەوە کە متمانەتان نادۆڕێنین".

ئاماژە بەوەکراوە، "سەرباری فشاری زۆری دەسەڵات لەسەر دەنگدەران، لیستی هەڵوێست سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، فراکسیۆنی هەڵوێست، نوێنەرایەتی هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندییە باڵاکانی دەکات".

دەشڵێت، "نوێنەرەکانمان، تەنیا نوێنەرایەتی دەنگدەری هەڵوێست نابن، بەڵکو نوێنەری هەموو ئەوانەش دەبن کە لە ژێر فشاردا دەنگیان سوتاند، نوێنەرایەتی ئەوانەی بایکۆتیان کرد و کۆی دەنگی ناڕازی خەڵکی کوردستان دەبێت".

رەوتی هەڵوێست ئاماژە بەوەدەدات، "لێرەوە دەستی دۆستایەتی بۆ سەرجەم لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی درێژدەکەین، بۆ کاری پێکەوەیی و نوێنەرایەتییەکی ڕاستەقینەی تەواوی خەڵکی کوردستان".


PM:10:37:12/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو